Welkom

 

سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی دارایی بۆ دكتۆر عیزه‌ت سابیر ئیسماعیل له‌ یانه‌ی كوردی (میدیا) له‌ ئه‌مستردام

یانه‌ی كوردی(میدیا) ی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێز دكتۆر عیزه‌ت سابیر ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و مامۆستای زانكۆی سلێمانی بانگێشتكردووه‌ تا له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ ئێوه‌ی ئازیز بگات و ڕووبه‌ڕوو گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا بكات، له‌و به‌یه‌كگه‌یشتنه‌دا باسێك ده‌رباری قه‌یرانی دارایی حكومه‌تی  هه‌رێمی كوردستان به‌ داتاشۆ پێشكه‌ش ده‌ كات، ئاماده‌ بووانیش ده‌توانن پرسیارو گفتوگۆی چڕوپڕ ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفته‌كان به‌ره‌وڕووی بكه‌نه‌وه‌.

2015 كات 18:30 شه‌ش و نیوی ئێواره‌ ده‌رگای  هۆڵ ده‌كرێته‌وه‌. -05- به‌  هیوای دیدار تا ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 23
كات 19:00 سیمیناره‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات تا كات 21:00 ی شه‌و ده‌خایه‌نێت، خۆشحاڵ ده‌بین به‌ڕێزتان ئاماده‌بن.

له‌ هۆڵی یانه‌ی كوردی (میدیا) له‌ شاری ئه‌ مستردام، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ، چاوه‌ڕوانتانین به‌  هیوای دیدار.

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی (میدیا)
بۆ په‌یوه‌ندی:
Mob & Viber: 06-47988634
kvn.midia@gmail.com

===========================================================================================

کۆڕێکی ڕێزلێنانی یانه‌ی کوردی «میدیــــــا»

بۆ کاک عیماد عیزه‌ت ڕه‌شید

به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌‌ یانه‌ی کوردی"میدیــــا"، پاش 26 ساڵ له‌ دامه‌زراندن و به‌رده‌وامی له‌ کاروچالاکیه‌کانی، به‌ پێویست و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ئه‌زانێت، وه‌ک ئه‌مه‌ک و وه‌فایه‌ک به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوون و سوتاندنی چه‌رده‌یه‌ک له‌ مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانی به‌ڕێز (کاک عیماد عیزه‌ت ڕه‌شید)، له‌ پێناوی دامه‌زاراندنی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌ هۆڵه‌ندا و ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ تاراوگه‌ به‌گشتی و کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی کورد به‌ تایبه‌تی.

خۆشحاڵ ئه‌بین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 17-05-2015 کات 15:00 سێی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێزتان ئاماده‌بن له‌و کۆڕی ڕێزلێنان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا، که‌  له‌ لایه‌ن دوستان و هاوڕێیانیه‌وه‌ بۆی ڕێک خراوه‌، له‌ هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له‌ شاری ئه‌مستردام، لەم ناونیشانەی خوارەوه‌:

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ هاوڕێ و دۆسته دێرینه‌کانی کاک "عیماد" بۆ ئه‌م کۆڕی ڕێزلێنانه‌ ئاماده‌ ئه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیداری شاد بن و ماندووبوونی چه‌ندین ساڵه‌ی به‌ڕێزیان له‌ نزیکه‌وه‌ به‌رز بنرخێنین، له‌گه‌ڵ هیواخوازی ژیانێکی ئاسووده‌ و ته‌ندروستی باش و ته‌مه‌نی درێژ بۆ به‌ڕێزیان.

 

لیژنەی

سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 

=====================================================================================

له‌ هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ ئه‌مستردام یادی 27 ساڵه‌ی

ئه‌نفال کرایه‌وه‌

ڕۆژی 17-04-2015 له‌ هۆڵی یانه‌ى کوردى "میدیــــا" له‌ ئه‌مستردام له‌ چالاکیه‌کانی وه‌رزی دووه‌می یانه‌ى کوردى "میدیــــا" دا، به‌ هاوکاری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک) و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ کوردانی دانیشتووی ئه‌مستردام و شاروشارۆچکه‌کانی دیکه‌ی هۆڵه‌ندا، ئێواره‌ کۆڕێک بۆ یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌نفال له‌ زنجیره‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا به‌ ناونیشانی (ئه‌نفال زامێکه‌ له‌ یادمان ناچێت سازاکرا.

سەرەتا لایەن (ئالان ئەفراسیاب) به‌ وته‌یه‌کی کورت بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و مه‌به‌ستی ئێوارە کٶڕەکەی ڕوونکرده‌وه‌ و بە  خولەکێك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی تێکڕای شەهیدان یاده‌که‌ی کرده‌وه‌.
پاشان مەبەست جەعفەر لێپسراوی یانەی کوردی "میدیــا" ی هؤڵه‌ندا بەناوی رێکخراوه‌که‌وه‌ وتەیەکی پێشکەش کردو و  گرنگی ئەم یادەی بەرز نرخان و ئاماژه‌ی بەوەدا، کە ڕێکخراوی " میدیـــا"،  هەموو کات پێشەنگ بوە لەیادکردنەوەی بۆنه‌ نەتەوەیی و چارنوسسازەکاندا، هیوای خواست هه‌موو ئۆرگان و ڕێکخراوه‌کان پێکه‌وه‌ بتوانین کاری باش و گونجاو ئەنجام بده‌ن، له‌ پێناوی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ماندا.
له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌کانی کۆڕه‌که‌دا (ئەکرەم محه‌مه‌د ئەمین)، باسێکی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌کانی ئه‌نفال پێشکه‌ش کرد، بۆچوونه‌ ناو بابه‌ته‌که‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ کورتەیه‌کی مێژوی کورد و چۆنیەتی لکاندی کوردستان بە عێراقی عارەبیەوە خسته‌ڕوو، هه‌ره‌وها دژایەتی رژێمە دەسەڵاتدارەکانی ئه‌م وڵاته‌ داتاشراوه‌ و به‌هێز کردنی سوپای عێراق له‌ ڕووی ژماره‌ و چۆنیه‌تیه‌وه‌ لە ساڵەکانی ١٩٦٨ هەتا ١٩٨٨ بۆ سه‌رکۆتکردنی گه‌لی کورد خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها باسی لە قۆناغەکانی شاڵاوی ئەنفال کرد و ئامانجەکانی رژێمی بەعس لەم شاڵاوانە کرد، که‌ بۆ بنبڕکردن و پاکتاکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو خست پێچاوی ئاماده‌بووان و هه‌مووی به‌ به‌ڵگه‌ و داتا خسته‌ڕوو.

پاشان هونەرمەند(حەمە بەکر) بە دوو پارچە میوزیک، که‌شێکی ئارامی به‌خشیه‌ یاده‌که‌ و هەستی ئامادەبووانی گێڕایه‌وه‌ بۆ نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌نفال.

له‌ بابه‌تێکی دیکه‌دا کیژه‌ لاوێکی شاری که‌رکوک خاتوو (شه‌نە عه‌بدوڵڵا) ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کتێبه‌ی خۆی خسته‌ ڕوو که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی نوسیوێتی بە ناونیشانی (پەپولەکان) که‌ شێوەی چیرۆك دایڕشتووه‌، باس لە ئازایەتی و نه‌به‌ردی پێشمەرگەکانی کوردستان ئه‌کات و دڵنیایه‌، کە رۆژێك دا دێت، ئێمه‌ش ووڵاتی ئازادمان ئەبێت، شایانی باسه‌ شه‌نه‌ عه‌بدوڵڵا ساڵی 2013 ش کتێبێکی دیکه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌نفال نوسیووه‌ به‌ ناونیشانی I am strong، به‌ زمانی ئینگلیزی.

دوا بابه‌تی کۆڕه‌که‌ تۆیژینه‌وه‌یه‌کی زانستی پزیشکی بوو، له‌ لایه‌ن (دکتۆر لانە عەلی ئاغاوه‌یس) پێشکه‌شکرا، دکتۆر لانه‌‌ خۆی خاتونێکی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌، یه‌کێکه‌ له‌ قوربانیانی کیمیاباران و له‌ کاتی بۆمبابارانی شاره‌که‌دا یه‌کێک بووه‌ له‌ به‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌و کاته‌، روێژینه‌وه‌که‌ی بابەتێکی گرنگی تەندروستی و کاریگه‌ر بوو، له‌ ڕووی‌ ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌وه‌،  کیمیاباران و ئه‌نفالی ڕژێمی به‌عسی شیئه‌کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ سلاید به‌ڵگه‌کانی پیشانی ئاماده‌بووانی ئه‌دا.

لە کۆتایی کۆڕەکەدا بە پرسیار وەڵامی به‌جێ، ئێواره‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند تر کرا و جێگەی دەست خۆشی هه‌مووان بوو، پاشان لەلایەن (ئەکرەم محه‌مه‌دئەمین)ه‌وه‌، پێنوسێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان به‌ خاتوو (شه‌نە عه‌بدوڵڵا) خەڵات کرا و  دیاری رێزلێنانی یانه‌ی "میدیـــا"ش لە لایەن "ئیبراهیم سه‌عید و ئالان ئه‌مین و جوان عومەر)ه‌وه‌  پێشکەش بە کۆڕگێرانی ئێوارەکە کرا.

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

رۆژ:  16/04/2015

ژماره:‌  KVA.MJ  2015.04.16. 14

 

مه‌راسیمی پرسه‌ی کۆچکردوو(فه‌تاح ئه‌مین مسته‌فا)  

باوکی هاوکارمان (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین) له‌ "میدیــــا"ی ئه‌مستردام

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 26-04-2015 کاتژمێر 13:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 16:00 ی عه‌سر ‌

 

به‌ ناوی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به‌شه‌کانی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌ندا، وێرای پرسه‌ و سه‌رخۆشیمان، بۆ برا و هاوکاری به‌ڕێزمان کاک (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین)، به‌داخه‌وه‌ ڕای ئه‌گه‌یه‌نین ڕۆژی 06-04-2015، خوالێخۆش بوو (فه‌تاح ئه‌مین مسته‌فا)، باوکی به‌ڕێزیان له‌ وڵات کۆچی دوایی کرد، وه‌ک ئاگادارین ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه‌‌، کاک سه‌ردار  به‌ هۆی نه‌خۆشکه‌وتن و کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبوویانه‌وه‌، گه‌ڕابۆوه‌ وڵات و له‌ هۆڵه‌نداوه‌‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کرد، پێی ڕاگه‌یاندین له‌وێ هه‌موو مه‌راسیمێکیان بۆ خوالێخۆش بوو ئه‌نجام داوه و به‌ پێویستی نا‌زانێ لێره‌ پر‌سه‌که‌ دووباره‌ بکاته‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی هۆڵه‌ندا‌‌، به‌ باشی ئه‌زانین، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین) بۆ هۆڵه‌ندا، دانیشتنێک له‌ شێوازی پێشوازی و به‌خێرهاتنه‌وه‌ بۆ خۆیی و میوانه‌کانی سازبکه‌ین، وه‌ک وه‌فا و پێزانینێک بۆ کارو چالاکیه‌کانی ئه‌م هاوکاره‌ ماندونه‌ناسه‌مان و له‌ هه‌مان کات و شوێندا مه‌رسیمێکی پرسه‌ بۆ کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبوویان ڕێکبخه‌ین.

لێره‌وه‌ جارێکی دیکه‌ هاوخەمی دڵسۆزانه‌ی خۆمان و هاوکارانمان ڕائه‌گه‌یه‌نین و ئاڕاستەی به‌ڕێزیان و خوشک و براکانی و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ئەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەم کۆچه‌ دوا ناخۆشیی و کۆست بێت و ئارامی و  سه‌بوورییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.

‌بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، مه‌راسیمه‌که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 26-04-2015، کاتژمێر 13:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 16:00 ی عه‌سر لەم ناونیشانەی خوارەوە له شاری ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت.

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌رخۆشیکردن له‌ ڕێگای ڤایبه‌ر و ئیمایڵی کاک (سه‌ردار فه‌تاح)ه‌وه‌:

Mob & Viber: 06-84950807

sardarfatah@live.nl

لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئێوارە کۆرێک بۆ یادی ئەنفال له‌ ژێر دروشمی

ئه‌نفال زامێکه‌ له‌ یادمان ناچێت

یانەی کوردی میدیا بانگهێشتان ده‌کات بۆ ئاماده‌بون بۆ ئێوارە کۆرێک لە بیست وحەوت ساڵه‌ی (٢٧) قوربانیانی شاڵاوه‌ به‌دناوه‌که‌ی ئه‌نفال . له‌ ڕێکه‌وتی  ١٨-٤- ٢٠١٥ ڕۆژی شه‌مه‌ کاتژمێر دووی (2) ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی  یانەی کوردی میدیا،

ئاماده‌بونتان ساڕێژ که‌ری برینه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان و پاشماوه‌ی سته‌مدیده‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌،وه‌ هێمایه‌ بۆ ئینکاری کردن له‌و کاره‌ساته.

U bent uitgenodigd voor de 27ste herdenking van Anfal operaties; een wijde Genocide op de Koerden.

Daarnaast is er ruimte voor kunst en muziek. Uw aanwezigheid is een stem tegen massamoorden.

Graag verwelkom ik u allen op deze bijzondere dag

 Locatie: Balistraat 48 A 1094 JN Amsterdam. Zaterdag 18 april: tijf 14:00 uur